گرنگ

مەرجی بەغدا بۆ پێدانی بودجە بە هەرێمی كوردستان چییە؟


 
مەرجی بەغدا بۆ پێدانی بودجە بە هەرێمی كوردستان چییە؟
بوار: تایبەت
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەرجی بەغدای بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد.
سەرچاوەكە بۆ بوار باسی لەوە كرد، حكومەتی عێراق مەرجی هەیە بۆ ئەوەی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی بەرێژەی سەدا 14 جێگیربكات.
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، مەرجەكەی بەغدا ئەوەیە، كە دەبێت هەرێم تەواوی داهاتی نەوتی و نا نەوتی بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی‌و لەوێوە پشكی هەرێم بە رێژەی 14 لەسەدا بداتە هەولێر.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، هەرێم تائێستا بەو مەرجە رازی نەبووەو هەر ئەوەشە گفتوگۆكان بەردەوامییان هەیەو هەردوولا لەسەر ئەو پرسە نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color