گرنگ

پارتی، ئامادەكاری پێشوەختە بۆ كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات


 
پارتی، ئامادەكاری پێشوەختە بۆ كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات
بوار، تایبەت
پارتی دیموكراتی کوردستان پێشوەختە ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكات، كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجامبدرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم لەماوەی ئەم مانگەدا بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریكاو نەتەوەیەكگرتووەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم بەرێوە دەچێت‌و تێیدا سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەشداری دەكەن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەو بابەتی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن‌و كاراكردنەوەی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێم.
بوار زانیویەتی، شاندی پارتی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و بزووتنەوەی گۆڕان، كە لە رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە بەرێوەچوو، داوای لەلایەنەكان كردووە، بۆ ئەو پرسانە لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم نەرمی بنوێنن، بۆ ئەوەی ئەو پرسە بە ئاسایی تێپەڕێنن‌و كێشە بۆ پرۆسەكە دروست نەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color