گرنگ

هەواڵی مارەبڕینی کچێکی جولەکە لە لایەن کوڕێکی موسڵمان، بە مارەیی جی کلاس و دەمانچەیەک، ساختەیە


 
هەواڵی مارەبڕینی کچێکی جولەکە لە لایەن کوڕێکی موسڵمان، بە مارەیی جی کلاس و دەمانچەیەک، ساختەیە
# ساخکردنەوەی فەیکنیوز
دوای بڵاو بوونەوەی وێنەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری لە نێوان کوڕێک و کچێک کە گوایە لە دادگای باری کەسێتی موسڵ دەرچوەو کوڕەکە بەئاین موسوڵمانەو کچەکەش جولەکەیە. گرێبەستی مارەی کچەکە بریتیە لە ئۆتۆمبیلێکی جی کڵاسی مۆدێل ۲۰۲۲ وەکو پێشەکی و دەمانچەیەک لەجۆری تارق وەکو مارەی پاشەکی بەشێکی میدیاکانی عێراق و هەرێم وەکو هەواڵ گرێبەستەکەیان بڵاوکردەوە!
کەمێک پێش ئێستا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو سەر لەبەری هەواڵەکەی ڕەتکردەوەو گرێبەستەکەی بەساختە ناوبردو داوای لە ڕاگەیاندنەکان کرد بەبێ بەدواداچوون و ساخکردنەوە هیچ هەواڵێک بڵاو نەکەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color