گرنگ

دوای سەردانی بۆ شاری سلێمانی، قاسم ئەعرەجی بەرەو تاران بەڕێکەوت


 
دوای سەردانی بۆ شاری سلێمانی، قاسم ئەعرەجی بەرەو تاران بەڕێکەوت
گفتوگۆ لەبارەی پارتە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتەوە دەکرێت
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق دوای ئەوەی ڕۆژی ۲۷ی ئەم مانگە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی و هەواڵگری سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی دەربارەی پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و هەردوو کەمپی کۆمەڵە لە زڕگوێز و دیموکرات لە کۆیە گفتوگۆی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە و پاش گەڕانەوەی بۆ بەغدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتی هەمان شاندی سلێمانی بەرەو تاران بەڕێکەوت.
نوسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاژوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق بۆ میدیای فەڕمی حکومەت ئاشکرای کردووە سەردانەکە بۆ گفتوگۆیە لەسەر پرسی ئاسایشی سنورەکان و بابەتی ئەمنی نێوان هەردولا.
پێشتر مەحەمەد باکپور فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کرد لەدوای هێرشەکانیان بۆ سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەهەرێم، لەگەڵ لایەنی عێراقی گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ دەرکردن و چەکداماڵینی پارتە کوردییەکان لەهەرێم و چاوەڕێی لایەنی عێراقی دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
لەهەرێم کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵات بارەگایان لە ناوچەی زڕگوێز و بانەگەورە هەیە لەسلێمانی و دیموکرات بارەگای لەکۆیەیە و پارتی ئازادی و سازمانی خەبات بارەگاکانیان لەهەولێرە و لەڕابردوودا چەند جارێک ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی و موشەکی ئێران بوونەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color