گرنگ

سروە عەبدولواحید: موچەی پەرلەمانتاریم زۆرەو بە كەیفی خۆم خەرجی دەكەم و پەیوەندی بە كەسەوە نییە


 
سروە عەبدولواحید:
موچەی پەرلەمانتاریم زۆرەو بە كەیفی خۆم خەرجی دەكەم و پەیوەندی بە كەسەوە نییە
سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی باسی لە موچەكەی كردو رایگەیاند، موچەی پەرلەمانتاریم زۆرەو بە كەیفی خۆم خەرجی دەكەم و پەیوەندی بەكەسەوە نییە.
ئەو قسانەی سروە عەبدولواحید دوای ئەوە هات، كە پێشكەشكاری بەرنامەكە لێی پرسی نرخی پێڵاوەكانت چەندە، چونكە باس لەوە دەكرێت، نرخەكەی 1400 دۆلارە.
سروە باسی لەوەش كرد، كە ئەوە بابەتی كەسییەو پەیوەندی بە هیچ كەسێكەوە نییەو كەسیش بۆی نییە پرسیاری لەبارەوە بكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color