گرنگ

کۆمپانیای کامێراکانی تیژڕەوی لە سلێمانی پشک دەفرۆشێت


 
کۆمپانیای کامێراکانی تیژڕەوی لە سلێمانی پشک دەفرۆشێت
کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر، کە کۆمپانیای جێبەجێکاری کامێراکانی تیژڕەوییە لە پارێزگای سلێمانی دوای دوو ڕۆژ لە خستنەکاری کامێراکانی تیژڕەوی لە ڕێگای ”دوکان- سلێمانی”. ڕۆژی چوارشەممە، ۳۱ی ئایار، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی لە ڕێگای چەند دەڵاڵێک لە بازاڕەکەوە پشکێک بەبەهای ۷۰۰ هەزار دۆلار خستووەتەڕوو بۆ فرۆشتن.
فرۆشتنی پشکەکە بەجۆرێکە هەرکەسێک ئەو پشکە بکڕێت بەبەهای پشکەکە دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکە. لەو ۷۰ لە سەدەی داهاتی کامێراکان کە بۆ کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە.
کۆمپانیاکە لە ئێستادا بڕی ۷۰۰ هەزار دۆلار لە کڕیاری پشکەکە وەردەگرێت. تا کاتی تەواو بوونی گرێەستی کۆمپانیاکەو حکومەت خاوەن پشکەکە پشکی خۆی لە بەشی کۆمپانیاکە لە داهاتی کامێراکان وەردەگرێت.
خستنەڕووی پشکەکان بە شێوەی نیمچە نهێنییەو تەنها بازرگانانی بازاڕی دۆلارەکە ئاگادار کراون. ئەو کەسانەی ڕیکلام بۆ پشکەکان دەکەن لای بازرگانان ئاماژەیان بەقازانجی زۆری کۆمپانیاکە لەداهاتودا داوە و ئەوەیان ڕاگەیاندووە لە داهاتوو خاوەن پشکەکە چەندان هێندەی ئەو پارەیەی ئێستای دەست دەکەوێتەوە.
کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر خاوەنەکەی فەرحان عەبدولکەریم تاڵەبانییە و بەکەسێکی نزیکی بنەماڵەی تاڵەبانی ئەژماردەکرێت و تەندەری دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم وەرگرتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color