گرنگ

یەكێتی، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نیگەرانە


 
یەكێتی، لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نیگەرانە
بوار، تایبەت
دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئەمە نیگەرانی یەكێتی نشتیمانی كوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە و خۆیان بە زەرەرمەندی یەكەمی ئەو بڕیارە دەزانن، هاوكات مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش لەڕیگەی بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنەوە داوای لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی خۆیان كردووە كە بەهیچ شێوەیەك گرنگی بەو بڕیارەی دادكای فیدراڵی نەدەن.
بەگوێرەی زانیاریەكانی بوار، لەسەرەتای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، تارادەیەك ئەم بڕیارە بووە جێگەی خۆشحاڵی بەرپرسانی یەكێتی و لەدەزگا ڕاگەیاندنەكانی ئەو حزبەوە گرنگی زۆری پێدرا، بەڵام دوای چەند ساتێكی كەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەڕێگەی بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی ئەو حزبەوە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی یەكێتی ئاگاداركراونەتەوە كە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە وەرنەگرن و گرنگی بەو بابەتە نەدەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، نیكەرانی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە یاساكۆنەكە بەڕێوەدەچێت كە هەرێمی كوردستان یەك بازنییە و هەروەها كورسی كۆتاكانیش وەك خۆیان دەمێننەوە و پارتی دەبێتەوە بە خاوەنی 11 كورسی كۆتاكان، ئەوەش جێگای نیگەرانی یەكێتیە كە ماوەیەكی زۆرە شەڕ لەسەر ئەوەدەكات لە كورسی كۆتان بەشی ئەویش بدرێت.
هەر لە زانیارییەكانی بوار ئەوەشهاتووە، بەشێكی دیكەی نیگەرانی یەكێتی لە بڕیارەكمەی دادگای فیدراڵی ئەوەیە كە بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بە ڕەزامەندی سەرۆكی پەرلەمان بووە كە لەسەر یەكێتی ماڵە و هەروەها پەرلەمانتارانی یەكێتیش دەنگیان بەو درێژكردنەوەیە داوە، بۆیە لە ئێستادا تەنها هیوایە بەدەستی یەكێتییەو هەبێت ئەوەیە كە سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پشكی یەكێتیە، بەڵام پێناچێت ئەو پۆستەش بتوانێت فریای یەكێتی بكەوێت و لە نیگەرانییەكانی كەمبكاتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color