گرنگ

دەركەوتنێكی سەیری بەرهەم ساڵح لە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن


 
قاتی مایسترۆی لە بەربوو
دەركەوتنێكی سەیری بەرهەم ساڵح لە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن
بەرهەم ساڵح، سەرۆک كۆماری پێشووی عێراق، لە ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن، شازادە حوسێن بن شا عەبدوڵڵا، بەجلوبەرگێكی جیاوازەوە دەركەت.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە ئاهەنگەكە بڵاوكراونەتەوە، لە کاتی چوونە ژوورەوەی بەرهەم ساڵح بۆ ناو کۆشکەکە دەرکەوتووە بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لە شازادە حسێن و شا عەبدوڵڵا بکات، كە دەردەكەوێت ناوبراو ئەو قاتانەی لەبەرە، کە كەسانی مایسترۆی میوزیك لەبەری دەكەن.
جلوبەرگەكەی بەرهەم ساڵح بەشێوەیەكە چاکەتێکی درێژە، لەگەڵ ریباتی پەپولەیی، كە ئەمە كاردانەوەی زۆری دروستكردووەو تەنانەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش زۆر بەتەنزەوە باسی ئەو دەركەوتنەی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق دەكرێت.
ئاهەنگی هاوسەرگیری شازادەی جێنشینی ئوردن، شازادە حسێن بن شا عەبدوڵڵا، لە ئوردن، چەندین کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی وڵاتان ئامادەی بوون، هاوکات لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و هاوسەرەکەی وەک نوێنەری عێراق بەشدارییان کرد، هەروەها مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانیش بەشداری كردووە، ئەمە جگە لە بەشداری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color