گرنگ

ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی ٧ مانگدا بڕی ٤ ملیار دیناریان بەشێوەیەکی نایاسایی وەرگرتووە


 
ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، لە ماوەی ٧ مانگدا بڕی ٤ ملیار دیناریان بەشێوەیەکی نایاسایی وەرگرتووە
بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی خوڵى پێنجه‌مى پەرلەمانی كوردستان لە (6/11/2022)ەوه‌، هەموو ئەو كارانەی پوچەڵ كردۆتەوە كە پەرلەمان لەو رێكەوتە بەدواوە كردوونی، وەك: درێژكردنەوەی تەمەن، سوێندخواردنی ئەندامانی تازە، دەركردنی یاساو بڕیار، ئیمتیازی پەرلەمانتاران، هەر هەموویان دەبێ هەڵوەشێنەوە.
دواى چه‌ند رۆژێك له‌ ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌، پەرلەمان هیچ هەڵوێستێكی لە بەرامبەر ئەو بڕیارە چارەنوسسازە دەرنەبڕیوە كە لە دژی دەرچووەو كۆتایی بەتەمەنی خولەكەی هێناوە! نە قبوڵی كردووەو نە رەتی كردۆتەوە.
ئینستیوتی پەی بۆ چاودێری کارەکانی پەرلەمان، لە ڕاپۆرتێکیدا بڕی ئەو بودجەیەی خستووەتەڕوو کە لەو خولەدا بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ پەرلەمانتاران خەرجکراوە.
بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی پێویستە پەرلەمانتاران لە دوای (6/11/2022)ەوە هەر موچەیەم کە وەریانگرتووە، بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە، ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بریتین لە سێ كەس، پێویستە بڕی (136.500.000) سەد و سی و شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار بگێرنەوە بۆ خەزێنەی گەشتی کە لەو ماوەیە وەک زیادە وەریانگرتووە.
پەنجاو یەک پەرلەمانتار، کەتەمەنیان گەیشتووەتە تەمەنی یاسایی خانەنشین بوون پێویستە هەر پەرلەمانتارێک بڕی ٢٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دینار بگێڕێتەوە کە!کۆی گشتی دەکاتە یەک ملیار و ٤٦٣ ملیۆن دینار.
بەپێی یاسای چاکسازی، ٤٩ پەرلەمانتاری ئەم خولە تەمەنی یاساییان نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە خانەنشین بکرێن و پێویستە هەر پەرلەمانتارێک بڕی ٤٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دینار بگێڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی. کە دەبێت ئەو ٤٩ پەرلەمانتارە بە هەموویان بڕی ٢ ملیار و ١٢٦ ملیۆن دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگێرنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکوی ئینستیوتی پەی، تەواوی پەرلەمانتاران پێویستە بڕی چوار ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە کە لە ماوەی حەوت مانگدا بە نا یاسایی وەریانگرتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color