گرنگ

پەرکەم چییە؟ پەنجا ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشی پەرکەمیان هەیە


 

پەرکەم چییە؟
پەنجا ملیۆن کەس لە جیهاندا نەخۆشی پەرکەمیان هەیە

بوارنیوز،هەولێر

نەخۆشی پەرکەم یەکێکە لەنەخۆشییە باوەکان، نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس لەجیهاندا نەخۆشی پەرکەمیان هەیە، بەگوێرەی خەمڵاندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، زۆربەی ئەم نەخۆشانە لە وڵاتە کەمدەرامەتەکاندا دەژین.
دەوەن دڵشاد، پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان و مامۆستا لەزانکۆی هەولێری پزیشکی، دەربارەی نەخۆشی پەرکەم دەڵێت "بەشێوەیەکی گشتی پەرکەم لەڕەگەزی نێردا هەیە، ئەویش بەهۆی بوونی هەندێ حاڵەت کە پەرکەم تییدا ڕوودەدات لەکوڕدا هەیە، گەشکە حاڵەتێکە لەئاکامی تێکچوونی باری مێشک دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر گەشکە دوبارە بویەوەو بووە چەند جارێک پێی دەوترێت پەرکەم، هۆکارەکانی پەرکەم، بەهۆی هەبوونی نەخۆشییەوە بن واتە گەشکە بەشێکە لەنەخۆشییەکە، یاخود خۆی نەخۆش بێت، هەوکردنی مێشک یان پەردەی دەوری مێشک، هەندێ نەخۆشی بۆ ماوەیی کە مێشک ئەزیەت دەدات، ئیفلیجی مێشک، خوین بەربوونی مێشک و گرێ لەمێشک ئەمانە هۆکارن بۆ توشبوون بەگەشکە، بەڵام هەندێک جار نەخۆشەکە هیچ گرفتێکی نییە تەنها کارەبایی مێشکی تەواو نییە و گەشکەی دوبارەی تێدا ڕوودەدات.
ئەم پسپۆرە گوتیشی "پەرکەم زۆر جۆری هەیە، هەندێکیان کار لەهەموو جەستەی کەسەکە دەکات، هەندێکیان کار تەنها لەبەشێکی جەستەی دەکات، چۆنییەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە هەمیشە دەبێت یەکێک هەبێت کە شاهیدی ڕوودانی حاڵەتەکە بێت، زۆر جار دایکی نەخۆشەکە بە کامێرا ڤیدۆی دەگرێت، گەر گومانت لەهەبوونی گەشکە هەبوو دەبێت پشکنینی پێویستی بۆ بکرێت، وەک پشکنینی خوێن، تیشکی موگناتیسی مێشک و هێڵکاری مێشک".
د.دەوەن، باس لەچارەسەری نەخۆشییەکە دەکات و دەڵێت "چارەسەری نەخۆشییەکە بریتییە لەچارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییانەی گەشکەکەی دروستکردوە، لەگەڵ پێدانی دەرمانی پێویست بۆئەوەی گەشکەکە دوبارە نەبێتەوە، ڕێکخستنی ژیانی نەخۆش "وەک زوو خەوتن، کەم بەکارهێنانی شاشەی زیرەک، خواردنی ڕێک، وەرزش" وە پێویستە زو زو سەردانی پزیشک بکات بۆ چاودێری.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color