گرنگ

بەدەوامنەکردنی 145 کارمەندی تەندروستی، ژیانی گەرمیانیەکان دەکەوێتە مەترسیەوە


 

بەدەوامنەکردنی 145 کارمەندی تەندروستی، ژیانی گەرمیانیەکان دەکەوێتە مەترسیەوە

بوار نیوز، گەرمیان

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان بۆ ماوەی چوار مانگ و کۆتایی هاتنی گرێبەستەکانیان، کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانە قەڵا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان، داوا دەکەن بە زوترین کات دابمەزرین، ئەگەر نا دەوام ناکەن و ژیانی گەرمیانیەکان بەهۆی کۆرۆناوە دەکەوێتە مەترسییەوە.
نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەنەخۆشییە گوازراوەکان، لە ساڵی 2020 لەلایەن ژمارەیەک خێرخوازەوە دروستکراو ئەو کات لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بڕیاردرا موچەی کارمەندان بەگرێبەست دابین بکرێت.
دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکان و دانەمەزراندنیان و وەرنەگرتنی موچەی چوار مانگیان، پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ، لەبەردەم نەخۆشخانەی قەڵا لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

ئەحمەد جومعە، نوێنەری کارماندەکانی نەخۆشخانەی قەڵا، بەبوار نیوزی وت: ئێمە وەک کارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵاکە ژمارەمان 145 کارمەندە، لەماوەی ڕابردودا لە دۆخێکی زۆر هەستیارو مەترسیداردا، کەڤایرۆسی نەگرێسی کۆرنا ڕوی لە وڵاتمانکرد، کە ئەو کات کەس جورئەتی نەدەکرد بەهیچ شێوەیەک نزیکی توشبوانی کۆرۆنا بکەوێتەوە، ئێمە وەک کارمەندانی قەڵاهەستاین بەهاناوە چونی نەخۆشخانەی ناوبراو سنگی خۆمان و خانەوادەکەمانمان خستە بەر مەترسیەکی گەورە بۆ ئەوەی شارەکەمان توشی زیانی زیاتر نەبێت، ئێمە کە زیاتر لە ساڵێکە لەنەخۆشخانەی قەڵا دەوام دەکەین هەزاران نەخۆش سودیان لەو نەخۆشخانەیه وەرگرتوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کرد، ماوەی چوار مانگە هیچ موچەیەکمان وەرنەگرتوەو گرێبەستەکانمان کۆتایی هاتوە، پێشوتریش موچە چەند جارێک دواکەوتوەو ئەوانەی لەوێی دەوام دەکەن بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو موچەیە، هەروەها بێبەشکراون لەشایستە داراییەکانی وەک هاندان بۆ کارمەندانی کۆرۆناو داهاتومان نادیارە.
ئێستا داوا کارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان هەرچی زوە بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێن کە ئەویش مافێکی سەرەتایی خۆمانە کە دابمەزرێن و موچەی ئەو چەند مانگەی فەوتاوە وەریبگرین، چیتر چاوەڕێی دەستی خێرخواز و هیچ لایەنێک نەبین جگە لەحکومەت بۆ دابینکردنی موچەکانمان.
باسی لەوەشکرد، لەبەر کەمی میلاک کارمەندەکانمان جگە لەنەخۆشخانەی قەڵا، کەلینی نەخۆشخانەکانی گەرمیان وەک قاوشی مناڵان، هۆڵی نەشتەرگەری، تاقیگە، دەرمانخانە، بەشی فریاکەوتنیان پڕکردوەتەوە.
دەشڵێن، ئێمە لەوە زیاتر ناتوانین بەبێ موچە دەوام بکەین و دیار نیە چارەنوسی ئەو نەخۆشخانەیە چی لێدێت لە بەدەمەوە نەهاتنمان ناچارین هەفتەی داهاتو ڕێگای جیاواز بگرینەبەر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color