گرنگ

کۆنگرێسى ئەمریکا نوێنەرە "درۆزن"ەکەى دەرکرد


 

کۆنگرێسى ئەمریکا نوێنەرە "درۆزن"ەکەى دەرکرد
بوار:
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر دەرکردنی ئەندامێکى سەر بە کۆمارییەکەیان، جۆرج سانتۆس، دوای ئەوەی بە چەندین تۆمەتى ئاراستە کرابوو، بەتایبەتی "درۆکردن" لەزانیارییەکانى ناو سیڤییەکەى.

لە دواین کۆبوونەوە 314 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیان بە دەرکردنی جۆرج سانتۆسدا و 114 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دژی بوون.

بەپێی دەستووری ئەمریکا، ئەنجوومەنى نوێنەران دەتوانێت یەکێک لە ئەندامەکانی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، بەڵام تەنیا بە مەرجی پەسەندکردنی دوو لەسەر سێی دەنگى ئەندامانى.

ئەمە خۆرخی سانتۆس لە دوو دەنگی پێشووی بۆ دەرکردنی لە ئەنجومەنەکە ڕزگاری بوو، دواى ئەوەى دەنگى پێویست بۆ دوورخستنەوەى نەدرا.

سانتۆس تەمەنی 35 ساڵ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە و خەڵکی ویلایەتی نیویۆرکە، دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول لە ساڵی 2022 وەک ئەندامى کۆنگرێس هەڵبژێرا.

دەنگدان بۆ دەرکردنی نوێنەری کۆمارییەکان دوای ئەوە هات، کە تۆمەتێک ئاراستەی ناوبراو کرا کە وایکرد هاوکارەکانی بە ناشایستەى بزانن بۆ ئەندامبوون لە کۆنگرە.

لیژنەی ئەخلاقی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە، سانتۆس پارەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بۆ کڕینی دەنگى خەڵک بەکارهێناوە، سەرەراى ئەوەى لە سیڤییەکەى زانیارى ناراستى نووسیوە.

ئەمە شەشەمین ئەندامی کۆنگرێسى ئەمەریکایە، کە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ماوەى ٢٣٠ ساڵى تەمەنیدا دەریکردووە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color