گرنگ

بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش، ڕێگای دەشتی کۆیە (کلکە سماق) داخرا


 

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱ بەیانی ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵ کردن ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای کلکە سماقە کەلە ئەنجامدا بوە هۆی داخستنی ڕێگاکە لەڕوی شوفێران وە ئێستا تیمەکانی هاتوچۆی کۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕیگاکەن و دوای پاک کردنەوەو شوشتنی ڕێگاکە دووبارە ڕێگاکە بەڕوی شوفێراندا دە کرێتەوە. داوا لە شوفێران دەکەین ئارام بگرن، وە دەتوانن ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکار بهێنن بە هیوای سەلامەتی بۆهەمووان.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color