گرنگ

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشەكەی ئیسرائیل زیاتر وەك ئەو یارییانە بوون كە منداڵەكانمان بەكاریان دێنن


 

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، هێرشەكەی ئیسرائیل زیاتر وەك ئەو یارییانە بوون كە منداڵەكانمان بەكاریان دێنن، نەوەك درۆن.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر ئیسرائیل سەركێشی بكات، پەشیمانی دەكەینەوە، ئەوەی ئیسرائیل كردی وەك یاریانە بوو كە منداڵەكانمان بەكاری دەهێنن، چونكە دەنگی تەقینەوە بیسترا، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند شارێك چالاككراون و سێ درۆنیان تێكشكاندووە.

وتیشی، ئەگەر رژێمی ئیسرائیل هەنگاوێكی راستەوخۆ دژی وڵاتەكەمان بنێت و ئەوەمان بۆ بسەلمێت، وەڵامی ئێمە دەستبەجێ دەبێت و پەشیمانی دەكەینەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color