گرنگ

ئیسرائیل بیر لەوە دەکاتەوە تونێلەکانی غەززە بە ئاوی دەریا پڕبکاتەوە


 

ئیسرائیل بیر لەوە دەکاتەوە تونێلەکانی غەززە بە ئاوی دەریا پڕبکاتەوە

بوار:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیسرائیل سیستەمێکی گەورەی پەمپەکانی داناوە، کە ڕەنگە بۆ ئەوەى پێت ئاوى دەریا بکاتە ئەو تونێلانەی چەکدارانى فەڵەستین لە غەزە دروستیانکردووە.

بە گوێرەى راپۆرتەکە، لە دەوروبەری ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەر، سوپای ئیسرائیل کارى دانانی لانیکەم پێنج پەمپی تەواوکردووە لە نزیکە باکووری کەمپی پەنابەرانی بیچ، کە دەتوانێت هەزاران مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا بگوازێتەوە و لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا تونێلەکان پڕبکاتەوە.

هەر بە گوێرەى رۆژنامەکە، تا ئێستا ڕوون نییە، کە ئایا ئیسرائیل بیر لە بەکارهێنانی ئەو پەمپانە دەکاتەوە یان نا، پێش ئەوەی هەموو بارمتەکان ئازادبکرێت، چونکە پێشتر راگەیەنرابوو، بارمتەکانی ئیسرائیل لە "شوێنی سەلامەت و تونێل"دا شاردراونەتەوە، بۆیە ترسى ئەوەى هەیە ئەو هەنگاوە مەترسى لەسەر بارمتەکان دروست بکات.

لەو بارەوە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، شتێکی مەنتیقیە ئیسرائیل کاربکات بۆ ئەوەی تونێلەکان تێکبدات و چیتر بەکارنەهێنرێن بۆ شەڕ لە دژى، بۆیە لەو پێناوەش کۆمەڵێک ڕێگە بۆ ئەوە دەگرێتە بەر.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسێکی سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، کاردەکەن بۆ تێکدانى هەموو ئەو شوێنانەى چەکدارانى فەڵەستین لە دژى ئیسرائیل بەکاریدەهێنن.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو ئیسرائیل بۆ یەکەمجار ئەمریکای لەو بژاردەیە ئاگادارکردووەتەوە، هەروەها ڕایگەیاندووە، بەرپرسان نازانن حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران چەندە لە جێبەجێکردنی پلانەکە جددییە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color