گرنگ

ئەمریکا لە حکومەتەکەى ناتانیاهۆ نیگەرانە


 

ئەمریکا لە حکومەتەکەى ناتانیاهۆ نیگەرانە

کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "جیراد فۆرد" ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستى بەجێدەهێڵێت
بوار:
کەناڵی هەواڵی ئەمریکی ئەی بی سی بڵاویکردەوە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی جیراڵد فۆرد "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا" ڕۆژهەڵاتی دەریاى ناوەڕاست بەجێدەهێڵێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردووە، ئەم هەنگاوەى ئەمریکاو ڕۆیشتنی گەورەترین کەشتی دەریایی لە جیهاندا لە ئاوەکانى نزیک ئیسرائیل، دەربڕینی ناڕەزایی ئەمریکایە لە حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.

کەشتی فڕۆکەهەڵگری فۆرد دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانى فەڵەستین لە غەزە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو ڕەوانەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرا.

فۆرد نوێترین و گەورەترین فڕۆکە هەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکایە و ڕۆژێک دوای هێرشی چەکدارانى غەزە بۆ سەر شارۆچکەکانی باشوورى ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەر ئاڕاستەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرا.

وەزیری بەرگری لۆید ئۆستین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری فۆردی بە یاوەری ٥ کەشتی دیکە نارد بۆ ئەوەی حزبوڵڵا لە لوبنان و ئێران لە فراوانکردنی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەیی ڕابگرێت، ئەو لەو کاتەدا وتی: لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ ڕاگرتنی کردەوەی دوژمنکارانە دژی ئیسرائیل یان هەر هەوڵێک بە ئامانجی فراوانکردنی ئەم شەڕە ئەم هەنگاوەمان ناوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا ئۆستن بۆ جاری سێیەم وادەى جێگیرکردنی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی درێژکردەوە بۆ ئەوەی رێگرى لە فراوانبوونى شەڕەکە بکات.

دوو بەرپرسی ئەمریکی بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزیان ڕاگەیاندووە، لە "ڕۆژانی داهاتوو"دا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە و گروپی هێرشبەری یاوەرى دەگەڕێنەوە بۆ بەندەری نۆرفۆلک لە ویلایەتی ڤێرجینیا.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color