گرنگ

ئێران هەڕەشە دەکات ئیسرائیل ئەنجامەکانی کوشتنی عاروری وەردەگرێتەوە


 

ئێران هەڕەشە دەکات
ئیسرائیل ئەنجامەکانی کوشتنی عاروری وەردەگرێتەوە

بوار:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسرائیلی بە بەرپرسیار زانی لە کوشتنی جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ساڵح عاروری و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی لیواکانی قەسام و رایگەیاند، ئەنجامی ئەو کارەشی وەردەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تیرۆرکردنی ساڵح عاروری گوزارشت لە بێتواناییی دەسەڵاتی زایۆنی و ئەو شکستە توندەی دەکات، کە لە بەرامبەر خۆڕاگریی فەلەستیندا تووشی بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، خوێنی ئەم شەهیدە پاڵنەرێکی دیکە بە بەرخۆدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەری زایۆنیستی دەدات.

بزووتنەوەی ئیسلامی (حەماس) شەوی رابردوو رایگەیاند، ساڵح عاروری، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا تیرۆر کراوە، ئەوەش لە باڵەخانەیەک لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکەدا دوو فەرماندەی لیوای قەسامیش کوژراون.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color