گرنگ

حوســـ ییەکان هەڕەشەى وەڵامدانەوە دەکەن


 
حوســـ ییەکان هەڕەشەى وەڵامدانەوە دەکەن
بوار:
بەرپرسێکی گرووپی حوســـ ییەکان، ئەمڕۆ هەینی، ئاماژەی بەوەدا میلیشیاکانی حوســــ ییەکان کەشتییە ئەمریکی و بەریتانیاییەکان لە دەریای سووردا بکەنە ئامانج و ڕێگرییان لێبکەن لە بەزاندنی گەرووی بال مەندەب.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حوســـــ ییەکانیش بەناوی محەمەد ئەلبوخەیتی وتى: ئەمریکا و بەریتانیا خۆیان لە بەکارهێنانى دەریای سوور و باب المنداب بێبەش کردووە”.
ئەلبوخەیتی وتیشى: یەمەن وەڵامی ئەم هێرشانە دەداتەوە و دەبێت تۆڵە بکرێتەوە، ئێمەش بژاردەی خۆمان لەبەردەستە دژی بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکەدا.
لێدوانەکانی ئەلبوخەیتی دوای ماوەیەکی کەم لە لێدوانێکی تری وتەبێژی حوســـــــ ییەکان، محەمەد عەبدولسەلام هات، کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە “هیچ پاساوێک بۆ دەستدرێژی ئەمریکی و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن نییە” و بە ئامانجگرتنی ئیسرائیلییەکان بەردەوام دەبن.
عەبدولسەلام راشیگەیاند، ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک پاساوێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر یەمەن نییە، بەو پێیەی هیچ مەترسییەک لەسەر کەشتیوانی نێودەوڵەتی نەبووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەئامانجگرتنەکە بووە و بەردەوامیش دەبێت کەشتییەکانی ئیسرائیل یان ئەوانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن بە ئامانج دەگرن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color