گرنگ

فوئاد حوسێن: ئێران ناوێرێت راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل


 
فوئاد حوسێن: ئێران ناوێرێت راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل
بوار:
چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی عێراق سکاڵا لەسەر ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمار بکات، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى شەرقلئەوسەت، هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر ئیدانە کرد و هێرشەکەی بە "هەوڵێکی ئێرانی بۆ کپکردنى کێشە ناوخۆییەکانی" وەسف کرد.
حسێن، کە لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس قسەی بۆ رۆژنامەکە کردووە، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێکاری سیاسی و دیپلۆماسی گرتووەتە بەر بۆ وەڵامدانەوەی بۆردومانەکەی ئێران، کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە شاری هەولێر ئەنجامدراو بەهۆیەوە 4 هاوڵاتی مەدەنی کوژران، بانگەشەکانى تارانیشی ڕەتکردەوە سەبارەت بە بوونى مۆسادی ئیسرائیل لەسەر خاکی عێراق.
وەزیرە عێراقییەکە، هێرشی سەر هەرێمی کوردستانى گرێدایەوە بە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب لە پاشخانی شەڕی غەزە، بە قسەى ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی "یاساکانی پەیوەندی نێوان ئێرانییەکان و ئیسرائیلییەکان" و راشیگەیاند، ئێران ناوێرێت راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتانەى هاوپەیمانینى
سەبارەت بە خواستی بەغدا بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان کە لە بنکە سەربازییەکانی عێراقدا، حوسێن ئاماژەی بەوەدا ئەوان بە دوای گەیشتن بە "پرۆسەی دانوستان" لەگەڵ واشنتۆن دەگەڕێن و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەمریکییەکان ئامادەن لەسەر مێزی دانوستان دابنیشن، بەڵام لە هەلومەرجێکی ئاساییدا". .”
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە، حوسێن ڕایگەیاند کە لە دۆخێکی نایابدان، و “ئاواتی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان و پێشخستنی وەبەرهێنانی سعودیە لە عێراق” دەربڕی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color