گرنگ

سوپای پاکستان چەند شوێنێکی ئێرانی بۆردوومان کرد


 
سوپای پاکستان چەند شوێنێکی ئێرانی بۆردوومان کرد
بوار،
سوپای پاکستان چەند شوێنێکی ئێرانی بۆردوومان کرد، کە هێرشەکان بەدرۆن ئەنجامداون.
هێرشەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراون و بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، پاکستان سیستان و بەلوچستانی بەئامانج کردووە و حەوت کەس کوژراون.
هێرشەکان لە کاردانەوەی هێرشی چەنند ڕۆژی ڕابرووی ئێرانە بۆ سەر ناوچەیەکی پاکستان.
لەو بارەوە، زەهرا بەلوچی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، هێرشەکان لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئێرانە.
هەروەها ڕاشیگەیاند، جگە لەهێرشەکان چەند رێکاری دیکە لە دژی تاران دەگرینە بەر.
باسی لەوەش کردووە، ئەوەی ئەمڕۆ کراوە بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و پاراستنی شکۆی خەڵکەکەمانە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color