گرنگ

ئامانجى بۆردومانەکەى ئیسرائیل لە دیمەشقى سوریا کۆبوونەوەیەکى بەرپرسانى سەربازى ئێرانى بووە


 
ئامانجى بۆردومانەکەى ئیسرائیل لە دیمەشقى سوریا کۆبوونەوەیەکى بەرپرسانى سەربازى ئێرانى بووە
بوار:
تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوەڕاستی دیمەشقی پایتەختی سوریا روویداو تەقینەوەکەش بەهۆی بۆردومانەوە بووە، کە ئامانجى بۆردومانەکەى ئیسرائیل لە دیمەشقى سوریا کۆبوونەوەیەکى بەرپرسانى سەربازى ئێرانى بووە.
ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە، ئەو ناوچەیەى لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کراوەتە ئامانج شوێنى هەردوو باڵوێزخانەى ئێران و لوبنان بووە لە دیمەشق.
ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، کە ئەو بینایەی بۆردومان کراوە لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی بەرپرسە باڵا نزیکەکانی ئێرانی تێدا بووەو دەنگۆى کوژانى چەند سەرکردەیەکى ئێرانیش هەیە.
ئاژانسی دەنگوباسی سوری سانا بڵاویکردەوە ، بەیانی ئەمرۆ شەممە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوەڕاستی دیمەشق روویداوە.
هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چوار کەس کوژراون.
روانگەی سوری بڵاویشیکردەوە، کە هێرشەکە بۆ سەر باڵەخانەیەک بووە لە ناوچەی مەزرە لە ناوەڕاستی دیمەشق، کە بەرپرسانی جیهاد و حیزبوڵا و کەسە نزیکەکانی ئێران بەکاری دەهێ
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color