گرنگ

زانیارى لەسەر ئەو دەنگە بەهێزەى لە نزیک تارانى پایتەختى ئێران بیسرا


 
زانیارى لەسەر ئەو دەنگە بەهێزەى لە نزیک تارانى پایتەختى ئێران بیسرا
بوار:
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسى ئیرناى ئێرانى، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 9:15 خولەکی بەیانی، دەنگى تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکى شاری گەرمسار بیستراوە.
بێهنام بەختیاری بریکارەکانی شارۆچکەی پیشەسازی فەجر سەر بە شاری گەرمسار بۆ ئاژانسەکە رایگەیاندووە، بەدواداچوون بۆ پرسی تەقینەوەکە دەکەن.
هەروەها ڕەزا خانی پارێزگاری گەرمسار بە ئیرنای ڕاگەیاند، بەم نزیکانە وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە ڕادەگەیەنین.
شارۆچکەی پیشەسازی فەجر گەرمسار بە ڕووبەری ٧٦٨ هێکتار دەکەوێتە چوارەمی ڕێگای گەرمسار- تاران.
شاری گەرمسار، کە نزیکە لە پایتەختی وڵات، چەندین شارۆچکەی پیشەسازی هەیە و نزیکەی نیوەی یەکە پیشەسازییەکانی پارێزگای سێمنان لەخۆدەگرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color