گرنگ

یەکەم ئامارى کوژراو و بریندارانى هێرشەکەى ئەمریکا لە عێراق راگەیەنرا


 
یەکەم ئامارى کوژراو و بریندارانى هێرشەکەى ئەمریکا لە عێراق راگەیەنرا
بوار:
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئەمریکا بۆ سەر شاری ئەلقائیم لە ڕۆژئاوای عێراق، 22 کەس کوژراون و برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە بۆ “بەغداد یەوم” ڕاشیگەیاند، لەو ژمارەیە ١٣ کەس کوژراون ، نۆ کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینى هەندێکیان قورسن.
ئەو سەرچاوەیەوەیە ئەوەشى راگەیاندووە، قوربانییەکان لە نێوان هاووڵاتیانی مەدەنی و ئەندامانی هێزەکانی حەشدى شەعبى پێکدێن.
شەوى رابردوو ژمارەیەک ناوچە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردومانکرا، کە دانیشتوانی شاری ئەلقائیم، شەوێکی سەختیان بەخۆوە بینی.
دوێنێ هەینی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە ڕێنمایی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوەکانی عێراق و سوریا دەرکردووە، ئەوەش لە تۆڵەى ئەو هێرشەى کرایە سەر بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا لە سنوورەکانى ئوردن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color