گرنگ

سوپاى ئیسرائیل چەند ناوچەیەکى سوریا بۆردومان دەکات


 
سوپاى ئیسرائیل چەند ناوچەیەکى سوریا بۆردومان دەکات
بوار:
ئاژانسی ھەواڵیی "سانا"ى سورى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجانى هێرشێکى سوپاى ئیسرائیل، بۆ سەر شاری حومس و دەورووبەری، چەند کەسێکى مەدەنی کوژراون و برینداربوون.
ئاژانسەکە بڵاویشیکردەوە، بۆردومانەکە بە موشەک و لە رێگەى فڕۆکەى جەنگى ئەنجامدراوەو زیانی ماددیشی لێکەوتووەوە.
باسی لەوەش کردووە کە ھێزی ئاسمانیی بەرگریی سووریا، ژمارەیەک لە مووشەکەکانی ئیسرائیلی خستووەتە خوارەوە.
هاوکات ئاژانسەکە لە سەرچاوەیەکی سەربازی گوستووەتەوە کە ھێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باکووری ترابلوسەوە لە لوبنان، لەلایەن ئیسرائلەوە ئەنجامدراوە.
تا ئێستا ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکانی سووریا ئەنجام دەدات و تەل ئەبیب ڕایدەگەینێت کە لەو ھێرشانەدا، ئامانجەکانی ئێران لە سووریا دەکەنە ئامانج.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color