گرنگ

دوای لەدەستدانی سێ هەزار تانک لە ئۆکرانیا... ڕووسیا دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانى چەکە کۆنەکانى


 
دوای لەدەستدانی سێ هەزار تانک لە ئۆکرانیا... ڕووسیا دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانى چەکە کۆنەکانى
بوار:
ناوەندێکی بەناوبانگی توێژینەوە پشتڕاستیکردەوە، ڕووسیا زیاتر لە سێ هەزار تانکی لە ئۆکرانیا لەدەست داوە، کە یەکسانە بە کۆی کۆگاکانی پێش جەنگ، بەڵام بەشی پێویست ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی کوالیتی نزم و هەیە، کە چەندین ساڵە هەڵگیراون و ئێستا دەیەوێت بەکاریانبهێنێتەوە.
ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ڕایگەیاندووە، ئۆکرانیاش لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا لە شوباتی 2022 زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام بەهۆى هاوکارییە سەربازییەکانی ڕۆژئاواوەوە توانیویەتى پارێزگارى لە چەک و جبەخانەکانى بکات.
ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی راشیگەیاند، روسیا تەنانەت دوای لەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرەی تانک، لەنێویاندا نزیکەی 1120 تانکی ساڵی ڕابردوو، هێشتا نزیکەی دوو ئەوەندەی ئۆکرانیا تانکی لەبەردەستدایە بۆ شەڕکردن.
هێنری بۆید، پسپۆڕی توانا سەربازییەکان لە پەیمانگاکە، ڕایگەیاندووە، مەزەندە کراوە ساڵی ڕابردوو نزیکەی هەزار بۆ ١٥٠٠ تانکی زیادەی هێنایە خزمەتەوە، بەڵام زۆرینەیان لەناو چوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “مۆسکۆبەهۆى ئەو قەیرانەوە هەزاران تانکی کۆنى هێناوەتە دەرەوە لە کۆگاکانى و ئێستا دەیەوێت بیانباتە بەرەکانى جەنگ لە ئۆکرانیا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color