گرنگ

26 ساڵ بەر لە ئێستا كوێخا دێرین لەسەر كێشەی زەوی و زار بۆچی برینداركرا؟


 
كوێخا دێرین عوزێری كێشەی چیبووە لەگەڵ بنەماڵەی شێخ كامل؟
26 ساڵ بەر لە ئێستا كوێخا دێرین لەسەر كێشەی زەوی و زار بۆچی برینداركرا؟
كێشەی نێوان كوێخا دێرین عوزێری فەرماندەی هێزە تایبەتەكان لە لیوای 3 و 7ی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ بنەماڵەی شێخ كامل كێشەیەكی كۆنەو پەیوەندی بە كێشەی زەوی و زارەوە هەیە.
بنەماڵەی شێخ كامل، بازرگانێكی دیاری شاری سلێمانین و لە دوای ڕووداوەكانی 8ی تەمووزەوە گرنگترین پرۆژە كە وەریانگرتبێت پڕۆژەی "ئیمپریال ڤیلیج" كە ئەو پرۆژەیە لەسەر ڕووبەری 500 دۆنم زەوی كشتوكاڵی دروستدەكرێت. پرۆژەكە پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان ئیداری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەو بنەماڵە بازرگانەیە.
بەپێی بە دواداچوونەكانی بوار، ئەو پڕۆژەیەی بنەماڵەی شێخ كامل كە دروستی دەكەن لە شاری سلێمانی رێژەی "%36"ی هی ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەو لە نزیك ماڵی كوێخا دێرین عوزێری لە سلێمانی دروستدەكرێت. ئەسڵی كێشەی نێوان بنەماڵەی شێخ كاملی بازرگان و كوێخا دێرین عوزێری كێشەیەكی كۆنە لەسەر بابەتی زەوی و زارو مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1998.
پێشتر لەسەر كێشەی زەوی و زار، 26 ساڵ بەر لە ئێستا كوێخا دێرین عوزێری برینداركراوەو تەنانەت ماوەیەكیش زیندانی كراوە. ئەو ڕووداوەی چەند رۆژی ڕابردووش كە لە نێوان ئەو خانەوادە بازرگانەو كوێخا دێرین عوزێری ڕویداوە پەیوەندی بە تۆڵەكردنەوە هەیە.
ستار محەمەد، كەسایەتی دیاری عەشیرەتی عوزێری زانیارییەكانی بواری پشتڕاستكردەوەو بە میدیاكانی ڕاگەیاند "ئەو كێشەیە كۆنەو پێشتر بە هۆی كاری بەڵێندەرایەتییەوە كێشە لە نێوان ئەو بنەماڵەیەو كوێخا دێرین هەبووە. ئەو بنەماڵەیە پێشتر تەقەیان لە كوێخا دێرین كردووەو تا ئێستا چارەسەر نەبووە".
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color