گرنگ

وەزیرانی دەرەوەو بەرگری تورکیا و سەرۆکی میت سەردانی بەغدا دەکەن


 

 

 

تورکیا ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنە فراوانەکەی دەکات بڕیارە ئەمڕۆ ۱٤ی۳، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و یەشار گویلەر وەزیری بەرگری تورکیا و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی عێراق بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببنەوە.

 

ئامانجی سەردانی بەرپرسانی تورکیا  ئامادەکارییە بۆ ئۆپراسیۆنە فراوانەکەی سوپای تورکیا لە هەرێم کە بڕیارە لە کۆتایی وەرزی بەهار دەست پێبکات. چاوەڕوان دەکرێت گەورەترین ئۆپراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی تورکیا بێت و بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوای هاوکاری و هەماهەنگی لە بەغداو هەولێر دەکەن بۆ ئۆپراسیۆنەکەیان.

 

جگە لە باسکردنی ئۆپراسیۆنەکە بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆ لەسەر شەنگال و کەمپی مەخموور و سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی عێراقدا دەکەن. بڕیارە لەسەردانەکەیاندا چاویان بە محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەوێت و تا ئێستا دیار نییە هەولێر بەشێک دەبێت لە بەرنامەی گەشتەکەیان یان نا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color