گرنگ

وردەکاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و هەڵەبجە وگەرمیان


 

لەگەڵ دەستپێکردنەوە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران، ئاسایش چەند مامۆستایەک دەستگیر دەکات کە هەڵسوڕاو و ڕێکخەری خۆپیشاندانەکان بوون.

 

بەپێی زانیاریەکانی بوار، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲٥ی ئازار لە شاری سلێمانی چوار مامۆستا بەناوەکانی (عەبدلخالق ماوەتی و نەجمەدین محمد و سادق هەڵەدنی وعادل حەسەن) دەستگیر دەکەن و لە قەزای کەلار مامۆستایان (ئاری عزەدین و ئاسۆ محمد و نەبەرد ئەحمەد) لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیر دەکرێن. لەکاتێکدا ویستویانە بۆ شاری سلێمانی بێن و بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان بکەن. لە پارێزگای هەڵەبجەش مامۆستا دانا عەبدول دەستگیر کراوە و سەرجەمی ئەو مامۆستایانەی لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە دەستگیر کراون ئەندامی ئەنجومەن و دەستەی مامۆستایانی ناڕازین.

 

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی دەستی پێکردەوەو لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموود لەشەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی گرد بوونەوەوە ویستیان بەرەو دەباشان شوێنی مانەوەی سەرۆکی یەکێتی بەڕێ بکەون تا هەڵوێستی یەکێتی لەسەر پڕۆژەی هەژماری من بزانن، بەڵام هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان لە خۆپیشاندانەکە کرد بۆ گەیشتنیان بە دەباشان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color