چه‌ند بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت
بوار، تایبه‌ت
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جگه له‌وه‌ى داوا له وه‌زاره‌تى دارایى كرا ده‌ستبكات به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دوو له هه‌مانكاتدا بڕیاردرا به ده‌ستپێكردنه‌وه به دابه‌شكردنى زه‌وى و لێخۆشبوو‌ن له باجى گۆشت به رێژه‌ى له‌سه‌دا 50 و لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزى كاره‌با و ئاو و كشتوكاڵ به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 20.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، هه‌رچه‌نده مه‌سروربارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نی وەزیراندا چه‌ند بڕیارێك ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى پرسى هه‌ژمارى من و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت نه‌دراوه.
بوار زانیویه‌تى، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جگه له‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دووى مووچه‌خۆران چه‌ند بڕیارێكى دیكه‌ى ده‌ركرد له‌وانه: ده‌ستپێكردن به دووباره به دابه‌شكردنه‌وه‌ى زه‌وى نیشته‌جێبوون، لێخۆشبوو‌ن له باجى گۆشت به‌رێژه‌ى سه‌دا په‌نجا، له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 20 له قه‌رزى كشتو‌كاڵى و كاره‌با و ئاو له‌گه‌ڵ داشكاندن له كرێ و رسوماتى موڵكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به رێژه‌ى له‌سه‌دا 20.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیاریدرا به لێخۆشبوو‌ن له خاوه‌نكارانى ده‌ستەبه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى.