گرنگ

ئیدارەی سلێمانی پشتیوانی لەهەژماری من دەکات


 

 

ئامێری ATMی هەژماری من لە ناو باڵەخانەی قائیمقامیەت و ناحیەکان دادەنرێت

بوار،
دواجار ئیدارەی سلێمانی پشتیوانی لەهەژماری من دەکات و بڕیاردرا، ئامێری ATMی هەژماری من لە ناو باڵەخانەی قائیمقامیەت و ناحیەکان دابنرێت.

بەپێی نوسراوێک کە شاهۆ عوسمان. جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاڕاستەی سەرجەم قائیمقامیەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کردووە داوایان لێدەکات، کارئاسانی تەواو بکەن بۆ پڕۆژەی هەژماری من بەمەبەستی دانانی ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لەناو باڵەخانەی قائیمقامیەتەکان

بەپێی زانیاریەکانی بوار، جگە لە بینای قائیمقامیەتەکان بە بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوە لەناو بینای ناحیەکان ئامێری ATM دادەنرێت.

ڕۆژی ٤ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆ بەنوسراوێک پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ئاگادارکردووەتەوە لە دانانی ئامێرەکانی تایبەت بە هەژماری من لەناو بیناکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ و بڕیار دراوە لە سەنتەری ئەو قەزاو ناحیەیانەی دانیشتوانیان زۆرە باڵەخانەی بنکەو بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس بەکار بهێنرێن بۆ جێگیرکردنی ئامێری ڕاکێشانی پارە.

هەڵبژاردنی ئەو شوێنانە دەگەڕێتەوە بۆ سەلامەتی ئەو باڵەخانانە لەبەرئەوەی پاسەوانی بەردەوامی هەیە و جگە لەوەی زۆرینەی ئەو باڵەخانانە کارەبای بەردەوامیان هەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color