سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، هه‌ر وه‌زیر و وه‌زاره‌تێك پابه‌ند نه‌بێت به دروستكردنى حسابى بانكى له پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه ده‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، له كۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردووى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران. مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدى له دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له نێو پڕۆژه‌ى " هه‌ژمارى من" كردۆته‌وه و هۆشداریداوه له ره‌تكردنه‌وه‌ى له له‌لایه‌ن هه‌ندێ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ى حكومه‌ت.
بوار زانیویه‌تى، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌ت به راشكاوانه به وه‌زیره‌كانى وتووه، هه‌ر وه‌زیر و وه‌زاره‌تێك پابه‌ند نه‌بێت به هه‌ژمارى من رووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانیش له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پشتیوانى خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه ده‌ڕبڕیوه.