گرنگ

سبەی یان دووسبەی بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ دەكات


 
"كەمتر لە 15 سانتیمەتری ماووە"
 
 
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژانە بەتێكڕا نزیكەی 200 مەترسێجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخانەوە هاوكات بەهۆی ئەو ڕێژەی زۆرەی باران بارین كە لەمساڵدا باریوە لە ئێستادا كەمتر لە 15 سانتیمەترماوە بەنداوەكە بەتەواوی پڕببیت و سەرڕێژبكات.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەبواری ڕاگەیاند: ڕۆژانە بەڕێژەی جیاواز ئاودەڕژێتە ناو بەنداوی دەربەندیخان بەگشتی ڕۆژانە نزیكەی 200 مەترسیجا ئاو دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخان، تا ئەمڕۆ شەممە كەمتر لە 15 سانتیمەر ماوە بەنداوەكە بەتەواوی پڕببێت و سەرڕێژبكات و بەدڵنیاییەوە سبەی یان دووسبەی بەنداوەكە پڕدەبێت و سەرڕێژدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕبوونی بەنداوی دەربەندیخان دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ دێت كە جارێكی دیكە بەنداوەكە سەرڕێژیكرد لەساڵی 2019، هاوكات بە راورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بە ڕێژەی زیاتر لە 13مەتر ئاو زیاتر گلدراوەتەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان دڵنیایشیدا، تا ئێستا هیچ مەترسییەك لەسەر بەنداوی دەربەندیخان بوونی نیە بەهۆی كاریگەری بوومەلەرزەكانی ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەومەبەستەش كاری نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكە بەردەوامی هەبووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color