گرنگ

ئەوەی ئێستا لەكەركوك رودەدات لەسەردەمی سەدامیش روینەداوە

2024-07-03

 

 

پەرلەمانتارێکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت ئەوەی ڕوو دەدات لە کەرکوک لە سەردەمی سەدامیش ڕووی نەداوە.

 

دیلان غەفوور، دەڵێت ”سەرپێچییەكانی ئیدارەی بەوەكالەتی ئێستای كەركوك و نیگەرانییەكانی كورد دەگەیەنمە بەغداو لەدادگەی فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكەم”.

 

دیلان غەفور، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: ئیدارەی بەوەكالەتی كەركوك لەئەنجامدانی پرۆژەو خزمەتگوزاریدا جیاوازی دەكات و زیاتر خزمەتی باشووری پارێزگاكە دەكات كە زێدی خۆیەتی.

 

وتیشی: ئەوەی ئێستا لەكەركوك دەگوزەرێت، لەسەردەمی سەدام حسێنیشدا ڕووینەداوە، هیچ پۆستێكی سەرەكی و گرنگی پارێزگاكە لە دەستی كورددا نییە، پارێزگارو سێ قائیمقام و فەرماندەی پۆلیس هەمووی لەدەستی عەرەب و توركماندایە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color