بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرەی ڕاگەیاند هۆشداریش دەدات بەو کۆمپانیایانەی کە پێش ئەو وادەیە گەشتی عومرە ئەنجام بدەن و دەڵێت:"لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومره له هه‌رێمی كوردستان دەکاتەوە کە تاوه‌كو 2024/7/21 عومره به هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م به‌روارە ده‌ست بكات به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
دەشڵێت:" به مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومره‌كاران بۆ ئه‌مساڵ به پلانێكی تازەمان داڕشتووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومره له هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر له نوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه، بۆیه هیچ كه‌سێك بۆی نییه هه‌ڵسێت به ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره تاوه‌كوو ئه‌م به‌رنامه‌یه جێ به‌جێ نه‌كرێت".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومره له هه‌رێمی كوردستان دەکاتەوە و و دەڵێت:"هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه، ڕیكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومره بكات پێش به‌رواری 2024/7/21 هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش ڕیكلامی كردبێت پێویسته ده‌ستبه‌جێ ڕیكلامه‌كان ڕابگرێت به پێچه‌وانه ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچییه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه".