گرنگ

سەرکردایەتی گۆڕان هەڵوێست ڕادەگەیەنێت


 
ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان هەیە
 
بوار نیوز، سلێمانی
سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەو گفتووگۆدان بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێست لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوارنیوز کەوتووە، لە شەوی دەی مانگەوەو دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان بەگفتووگۆو کۆبوونەوە کردووە، بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێست لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان گفتووگۆو کۆبوونەوەکان لەئەنجامی ئەو فشارانەیە لەسەر سەرکردایەتی گۆڕان درووست بووەو گفتووگۆکان بەردەوامی هەیە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، فشارێکی زۆر هەیە لەسەر سەرکردایەتی گۆڕان و ئەگەر هەیە ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاگەیاندن دەستلەکاربکێشنەوە.
ڕۆژی دەی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بزووتنەوەی گۆڕان هیچ کورسییەکی پەرلەمانی نەبردووەتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color