گرنگ

بڕی کارەبای فرۆشراوی هەرێم بە عێراق گەیشتووەتە نزیکەی دوو هەزار مێگاوات


 

سێ کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی ٢ هەزار مێگاوات کارەبا بە حکومەتی عێراق دەفرۆشن.

 

فرۆشتنی کارەبای کۆمپانیاکانی هەرێم بە حکومەتی عێراق، خواستی حکومەتی ئەمریکایەو دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا هەر سێ گەورە کۆمپانیای هەرێم، کێشەی کارەبای عێراق چارەسەر بکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمریکا دەیەوێت هەر یەک لە کۆمپانیاکانی کارو قەیوان و ماس ڕۆڵیان هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای عێراق بۆ ئەوەی عێراق پێویستی بە کڕینی کارەبا نەبێت لە کۆماری ئیسلامی ئێران.

 

لە ئێستادا هەر یەک لە کۆمپانیاکانی ماس و کارو قەیوان زیاتر لە دوو هەزار مێگاوات کارەبا بەحکومەتی عێراق دەفرۆشن و چاوەڕێ دەکرێت ئەو بڕە بۆ دوو هێندە بەرزبکرێتەوە.

 

بەشێکی کۆبونەوەکانی شاندی عێراق لەگەڵ وەزارەتی وزەی ئەمریکی تایبەتە بە زیادکردنی بڕی کارەبای بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان و فرۆشتنی بە حکومەتی عێراق. ئەمەش بەئامانجی کەمکردنەوەی بڕی کارەبای هاوردەکراوی ئێران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color