گرنگ

پارتی، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەو حیزبانە دەکات کە کورسی پەرلەمانیان بردووەتەوە


 

راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی:
لای پارتی لەم کاتە یەکدەنگی لایەنە کوردستانییەکان لەکورسی گرینگترە

بوار نیوز، هەولێر
لە چەند ڕۆژی داهاتوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئامانجی مەکتەبی سیاسی لەو کۆبونەوەیە دروستکردنی شاندێکی باڵایە بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزبە خاوەن کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق رێکبکەوێت.
عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بەکۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی جیزبەکەی بە بوارنیوزی رایگەیاند، "بڕیارە لەم رۆژانەدا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوەو تێیدا بڕیار لەبارەی دروستکردنی لیژنەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بدرێت، بۆ ئەوەی کورد لە بەغدا یەکڕیز بێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم رۆژانەدا مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوەو تێیدا لیژنەکە و ئەندامان و سەرۆکی لیژنە دیاری دەکات".

گوتیشی، "ھەر کارێک پێویست بێت بۆ دوای ھەڵبژاردن، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری لێدەدرێت و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. لای پارتی لەم کاتە یەکدەنگی لایەنە کوردستانیەکان لەکورسی گرینگترە، بۆیە گفتۆگۆ لەگەڵ سەرجەم ئەو لایەنانە دەکات کورسییان ھەیە، بۆ ئەوەی بەیەکەوە و بە یەکگرتوویی بچنە بەغدا".
بەوتەی ئەو راوێژکارەی مەکتەبی سیاسی پارتی، پارتی دەیەوێت هێڵە گشتییەکانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا دیاری بکات بۆ ئەوەی حیزبەکانی دیکەش رەزامەندی لەسەر بدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color