بوار له هه‌ولێر؛ به‌دواداچوونى تایبه‌ت
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان (PAY) که بەهاوکاریی سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسی (NED)ی ئەمەریکی ئه‌نجامیداوه، ده‌رکه‌وتوه کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین "کێشه‌ى گه‌وره"ى بۆ دروستکراوه، بۆیه داواده‌که‌ن کۆمسیۆنه‌که هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان، به‌پێى یاساى ژماره چوارى ساڵى 2014ى په‌رله‌مانى کوردستان کارده‌کات. ئه‌رکى کۆمسیۆن سه‌رپه‌رشتیکردنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسییه گشتییه‌کانه له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها دانانى بنه‌ما و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن و ڕێکخستنى تۆماره‌کانى ده‌نگده‌ران و نوێکردنه‌وه‌یان له ئه‌رکه له‌پێشینه‌کانى کۆمسیۆنه.
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى که ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY) بە هاوکاریی سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموکراسی (NED)ی ئەمەریکی ئه‌نجامیداوه، ده‌رکه‌وتووه که کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان، چه‌ندین "کێشه‌ى گه‌وره"ى بۆ دروستکراوه.
گرنگترین کێشه‌کانى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مانه‌ن:
- هه‌رچه‌نده ئه‌و کۆمسیۆنه وه‌ک له ناوى یاساکه‌یان هاتووه (سه‌ربه‌خۆ)یه، به‌ڵام بودجه‌ى کۆمسیۆن له‌ژێر ده‌ستى حکومه‌ته ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ى ده‌بێت.
- له مادده‌ى سێیه‌مى یاساى کۆمسیۆن هاتووه، ئه‌و ده‌سته (بێلایه‌ن)ه، به‌ڵام لهمەشیاندا یه‌کناگرێته‌وه، چونکه کۆمسیۆن به‌سه‌ر پێنج حزب دابه‌شکراوه، نۆ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى هه‌یه که سێیان له پارتى دیموکراتى کوردستان و دووانیان له یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان و دووانی تر له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌ک له یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و یه‌کێکیش له کۆمه‌ڵى دادگه‌رى کوردستانه. نه‌ک هه‌ر له ئه‌نجومه‌ندا به‌ڵکو له بوارى کارگێڕێشدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه بۆ نموونه 12 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، چواریان له پارتى و سێیان له یه‌کێتیى و سێیان له گۆڕان و دووانیان له کۆمه‌ڵى دادگه‌رى و یه‌کگرتووى ئیسلامین. دیاره ئه‌مه سه‌باره‌ت به جێگرى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگره‌کانیان و تا دوافهرمانبهر ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یاساکه و پێوه‌رى بێلایه‌نى کۆمسیۆن ناگونجێت.
- کۆمسیۆن هیچ هه‌نگاوێکى نه‌ناوه بۆ دروستکردنى تۆمارێکى ده‌نگده‌رانى پاک و بێخه‌وش، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بکرێت ده‌بێت هه‌مان تۆمارى ده‌نگده‌رانى عێراقى بکرێت له‌کاتێکدا ئه‌و تۆماره به‌سه‌دان هه‌زار ده‌نگى دووباره و ساخته و مردووى تێدایه.
- ئه‌نجومه‌نى کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن له 3ى کانوونى یه‌که‌مى 2014 ده‌ستبه‌کاربوونه، به‌مه‌ش زیاتر له ساڵێکه ماوه‌ى یاسایى ئه‌نجومه‌نه‌که به‌سه‌رچووه، که‌چى په‌رله‌مان هیچ کارێکى بۆ ئه‌و گرفته یاساییه نه‌کردوه.
- به‌پێى بڕگه‌ى یه‌که‌م له مادده‌ى پێنجه‌مى یاساى کۆمسیۆن، ده‌بێت کۆمسیۆن نوێنه‌رایه‌تى
پێکهاته‌کانى کوردستان بکات، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تى پێکهاته‌کانیش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبى سه‌ره‌کى دانراون، پارتى نوێنه‌رى تورکمان و یه‌کێتیی_ش نوێنه‌رى مهسیحییهکانى داناوه.
- ماوه‌ى زیاتر له ساڵێک و شه‌ش مانگه، ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌ن له پشکى پارتى ده‌ستى له‌کارکێشاوه‌ته‌وه. ئه‌ندامێکى تر‌ى کۆمسیۆن له پشکى پارتى له 3ى تشرینى دووه‌مى 2020 به ڤایرۆسى کۆڕۆناوه گیانى له ده‌ستداوه. سه‌رۆکى کۆمسیۆنیش که هه‌ر له پشکى پارتی دیموکراتى کوردستانه چه‌ند مانگێکه هه‌رێمى کوردستانى جێهێشتووه، به‌ڵام شوێنى هه‌رسێکیان پڕنه‌کراوه‌ته‌وه.
داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆمسیۆن ده‌کرێت
له ئه‌نجامى به‌دواداچوونه‌کانیدا، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY) داواده‌کات که کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ى خواره‌وه:
- ناکرێت له هه‌رێمدا دوو کۆمسیۆن هه‌بێت (کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان و کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق) دوو نوسینگه له‌هه‌ر پارێزگایه‌ک و دوو نوێنه‌ر و دوو تۆمارى ده‌نگده‌ران و دوو یاسا و دوو جۆر تیم بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌بێت، بۆیه پێشنیاز ده‌که‌ین کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى کوردستان هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه و له‌مه‌ودوا هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقه‌وه بکرێت و بارقوڕسى دارایى له‌سه‌ر هه‌رێم نه‌مێنێت.