گرنگ

ئۆمایکرەن : بریتیە لە حەرفی پانزەیەمی ئەلف و بێی یۆنانی


 

ئۆمایکرەن ڤاریانت

ئۆمایکرەن : بریتیە لە حەرفی پانزەیەمی ئەلف و بێی یۆنانی

د. ڕێدوان جزا
پزیشکی پسپۆڕی ھەناوی و دڵ و شەکرە

ئۆمایکرەن ڤاریانت

جۆرێکی تازە ی ڤایرۆسی کۆرۆنا یە کە چەند ڕۆژێکە لەلایەن زاناکانی ئەفریقای باشورەوە دۆزراوەتەوە و بۆتە ھۆی پەکخستنی گەشت کردن و ھەندێک ترسی بەدوای خۆیدا ھێناوە

بۆچی حەرفەکانی پێش ئۆمایکرەن (XI زای) و (NU نو) کە دەکەنە حەرفی سیانزە و چواردە پەڕێندراون بۆ ناونانی ئەم ڤایرۆسە؟
بۆچوونەکان وایە کە XI لەبەر ناوی سەرۆکی چین (XI Jinping) بەکار نەھاتووە و NU ش بەھۆی نزیکیەتی لە وشەی new ی ئینگلیزی

ئەم جۆرە گۆڕاوە ڕۆژی ھەینی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیەوە بە «کۆرۆنا ی جێگەی دڵەڕاوکێ یان ترس» ناوبرا

بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کە زاناکان پێیان وایە ھێشتا زووە بزانین ئایا ئەم ڤایرۆسە توانای بڵاوبوونەوە و توندیەکەی زیاترە لە جۆری ئەلفا و دەلتا یان نا وە ڕەنگە چەند ھەفتەیەک پێویست بێت بۆ وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانە، وەک چۆن ئەنتۆنی فۆچی بەڕێوەبەری دامەزراوەی نەخۆشیە گوازراوەکانی ئەمریکا لەم چەند ڕۆژەیا بە CNN ی ڕاگەیاند کە لە یەک تا دوو ھەفتەی داھاتوودا بەرچاوڕونیان لەبارەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە ڕێی چاودێری کردنی ئەو نەخۆشانەوە کە لە ئێستادا توش بوون بەو ڤایرۆسە

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بڵاوبەونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەفریقا لە چاو جۆرکانی تر خێراترە بەڵام مەرج نیە ئەمە بۆ ھەموو جیھان ڕاست بێت، ھەروەک چۆن ھەندێک لە پزیشکان لەو وڵاتە ڕایان گەیاندوە نیشانەکانی توش بوون بەم ڤایرۆسە سوکترن لە جۆری دەلتا و تەنھا بریتی بوون لە بێھێزی و ئازاری ماسولکەو کۆکە بۆ چەند ڕۆژێک و تا ئێستا ھیچ نەخۆشێک پێویسیی بە ئۆکسجین نەبوە . بەڵام ھۆکاری ئەمە ڕەنگە بگەڕیتەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا زۆربەی نەخۆشەکان کە تووش بوون بەم ڤایرۆسە خەڵکانی گەنجن

ئایا ڤاکسینەکان کاریگەرن دژی ئۆمیکرۆن؟
ئەم پرسیارەش دیسان وەڵام دانەوەی کاتی زیاتری دەوێت . ھەر یەک لە کۆمپانیاکانی فایزەر ، ئەسترازێنیکا و مۆدێرنا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەوەی تا چەند ڤاکسینەکانیان پارێزەرن دژی ئەم ڤایرەسە و لە ئەگەری لاوازیاندا ھەوڵی دروستکردنی ڤاکسینی نوێ دەدەن

ئەو وڵاتانەی لە ئێستادا ئۆمایکرەن تیایاندا بڵاوبۆتەوە:

وڵاتانی ئەفزیقا
وڵاتانی ئەوروپا
ئەمریکا
سعودیە
بەریتانیا
کەنەدا
ئوسترالیا

بە ھیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color