گرنگ

قوباد تاڵەبانی دەست بەگۆڕانكارییە حكومییەكان دەكات


 

 

پۆستی چەند وەزیرو بەرپرسی ئەمنی‌و بەڕێوەبەری گشتی ئاڵوگۆڕی تێدا دەكرێت

بوارنیوز، تایبەت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەگۆڕانكارییە حكومییەكانی زۆنی سەوز دەكات‌و بڕیارە لەو چوارچێوەیەش چەند بەرپرسێكی یەكێتی لەحكومەت‌و سنووری پارێزگاكان‌و ئیدارەكان بگۆڕێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو یەكێتی نیشتمانی دراوە بە بوارنیوز، قوباد تاڵەبانی بەم نزیكانە دەست بەگۆڕانكاری لەچەند پۆستێكی وەزارەتەكان لەپشكی یەكێتی‌و چەند پۆستێكی حكومی لەپارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان‌و راپەڕین دەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، گۆڕانكارییەكان چەند پۆستێكی وەزاری لەپشكی یەكێتی لەكابینەی نۆیەم، بەتایبەتی وەزارەتەكانی رۆشنبیری‌و خوێندنی باڵاو بەشێكی زۆر لەبەرێوەبەرە گشتییەكان‌و سەرۆك شارەوانییەكان‌و بەرێوەبەری ناحییەكان لەزۆنی سەوز دەگرێتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە یەكێتی بڕیاریداوە گۆڕانكاری ئیداری‌و حیزبی بكات‌و لەماوەی رابردووش بەشێكی گۆڕانكارییە حیزبییەكان كران‌و بڕیارە ئەو گۆڕانكارییانەش بەردەم بن.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color