ئەم هەفتەیە بۆ رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا چاره‌نووسساز ده‌بێت، تاوه‌كو ئێستاش چه‌ند سیناریۆیه‌ك بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى 2021ى حكومه‌تى عێراق له‌ئارادان. بژاردەی رێکنەکەوتنیش کراوەیە.
شاندی دانوستاندنکاری هه‌رێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە و، بۆ دواینجار لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ لەبارەی پرسی نەوت و پشكی هه‌رێم له بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق دەکەن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا، دوایین داتا و زانیاری‌یان به نووسراوى فه‌رمى بۆ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌كردووه، كه هەفتەی رابردوو لیژنه‌ى دارایى دوای کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شانده‌كه‌ی هه‌رێم داوایان كردبوو.
بوار زانیویه‌تى، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له پرۆژه بودجه‌ی 2021ی عێراق، شاندى دانوستاندنكارى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق سێ پێشنیازیان ئاماده‌كردوون:
یه‌كه‌م: به‌پێى رێككه‌وتنى هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، كه له ره‌شنووسى بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند كراوه، هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستكردنی داهاتی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژانه به نرخی فرۆشتنی كۆمپانیای سۆمۆ و راده‌ستكردنی تەواوی داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان به گه‌نجینه‌ی فیدراڵی.
دووه‌م: هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ههناردهكراى رۆژانه له به‌نده‌رى جەیهان به نرخی فرۆشتنی كۆمپانیای سۆمۆ راده‌ستی به‌غدا بكات له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی نیوه‌ى داهاته نانه‌وتییه‌كان به گه‌نجینه‌ی فیدراڵی.
سێیه‌م: هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كرا و رۆژانه، یان داهاته‌كه‌ی به نرخی فرۆشتنی كۆمپانیای سۆمۆ راده‌ستی به‌غدا بكات، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو، ئه‌وا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی پێ‌نادرێت و حكومه‌ت به‌رپرسیار ده‌بێت له پێدانی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك به هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ى له یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی داراییی ساڵی 2020 دا هاتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى ئه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم هه‌فته‌ى رابردوو له به‌غدا گه‌ڕایه‌وه و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ئەنجامى دانوستاندنه‌كان كۆبووه‌وه، تاوه‌كو ئێستا سیناریۆى یه‌كه‌م و دووه‌م به په‌سه‌ند ده‌زانن و ئاماده‌ن به‌ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبوڵ نه‌كرێت ئه‌وكات سیناریۆى چواره‌م و بژارده‌ى دیكه دێنه ئاراوه، یه‌كێك له‌وان رێكنه‌كه‌وتنه.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 1-1-2021، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەنیا بە پێشنیازی یەکەم و دووەم رازین.
لەبارەی ئەگەری رێکنەکەوتنیش گوتی، ئومێدەوارن رێکبکەون، بەڵام ئەگەر پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان تێنەپەڕی، بێگومان حکومەتی هەرێم پلانی خۆی هەیە و بەدیلی دیکە هەیە.
هەر پەیوەست بەم بابەتە د. دارا ره‌شید، ئه‌ندامى شاندى دانوستاندنكارى هه‌رێمى كوردستان به بوارى راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى عێراق، تێگه‌یشتنى پاش بۆ كێشه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان به‌دواى وه‌ڵامى هه‌ندێ پرسیاره‌وه‌ن و ئێمه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌دا وه‌ڵاممان بۆ ئاماده‌كردوون.
دارا ره‌شید جەختیکردەوە کە وەک هەرێمی کوردستان ته‌نها به‌و داواكارییانه رازین، كه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا شوێنىان ده‌بێته‌وه و قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌پارێزێت. گوتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سیناریۆى جیاواز خراونه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئێستاش ئه‌گه‌رى رێكنه‌كه‌وتن هه‌ر هه‌یه.