گرنگ

بەهۆی هێرشەکانی توركیا ۳۳ هاوڵاتی لەئامێدی شەهید بون


 


بوار نیوز، دهۆك
بەپێی بەدواداچونێكی بوار نیوز لەقەزای ئامێدی سەر بەپارێزگای دهۆك، لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو، بەهۆی هێرشەكانی توركیا ۳۳ هاوڵاتی مەدەنی لەو ناوچەیە شەهیدبوون، زۆربەیان وەك شەهید لە لایەن حكومەتی هەرێم تۆمارنەكراون.

مستەفا سیدانی، باوكی دوو شەهیدی ناوچەی شێلادزێ بە بوار نیوز راگەیاند:"حكومەتی هەرێم وەك شەهید مامەڵە لەگەڵ قوربانیانی ئەوان نەكردووە".
ناوبراو ئاشكرایكرد لایەنێكی حزبی مانگانە بۆ هەر شەهیدێك۲٠٠ هەزار دینار دەبەخشێتە ئەوان ئەوەش بەشی هیچ ناكات".
سەبارەت ئەم پرسە، ژیان مستەفا بەرێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفلكراوەكان لەدهۆك بۆ بوار نیوز وتی: "وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان ٦٠٠ فایلی شەهیدەكانی بەرێوەبەرایەتی ئەوان گەراندەوە، لەناویاندا شەهیدەكانی بۆردومانی توركیاش هەن".
ناوبراو وتیشی:"وەزارەت داوایكردووە بەپێی فۆرمی چاكسازی حكومەت ناوەكان رەوانەی وەزارەت بكرێن، بۆیە جارێكی دیكە فایلی هەموو شەهیدەكان رەوانەی وەزارەت دەكەین".
سەبارەت شەهیدەكانی بۆردومانی توركیا ژیان مستەفا ئاماژەیكرد: "هەر كەسێك تا ئێستا فایلی شەهیدی خۆی نەگەیاندبیتە دەستی ئەوان، دەتوانن جارێكی دیكە سەردانی بەرێوبەرایەتی ئەوان بكەن، ئەوانیش ناوەكانیان وەك شەهید رەوانەی وەزارەت دەكەن".

سالانە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردۆمان و هێرشەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك دەبنە قوربانی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color