گرنگ

عەلی خامنایی: مردنی ژینا ئەمینی تراژیدی بوو، دڵمانی سوتاند


 
عەلی خامنایی: مردنی ژینا ئەمینی تراژیدی بوو، دڵمانی سوتاند
بوار، جیهانی
ئەمڕۆ عەلی خامنایی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەراسیمی دەرچونی کۆمەڵێک ئەفسەر لە ئەکادیمیایەکی سەربازی ئێران دەرکەوت.
خامنایی دەربارەی هێرشەکانی ئەم دوایەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێم ووتی ئاشکرایە دەستی ئەمریکاو زایۆنیزم لە ئاڵۆزیەکانی ئێران هەبووە و سوپای پاسداران لە هەرشوێنێک پێویست بکا پارێزگاری لە ئێران دەکا.
ڕابەری شۆڕی ئیسلامی ئێران دەشڵێت ”لاواز بونی سوپا و پۆلیس لاواز بوونی دەوڵەت و ئێرانە و پێویستە ڕوو بەڕووی تێکدەران ببنەوە”.
خامنای نەتەوەی کوردی بە پایەیەکی گەورەی ئێران وەسف کرد.
دەربارەی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ووتی ”ڕوداوێکی ئازاردەر و تراژیدی بوو، دڵمانی سوتاند”.
ئەمە یەکەم لێدوانی خامناییە ڕاستەوخۆ باسی گیان لەدەست دانی ژینا ئەمینی بکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color