گرنگ

زانیاری لەسەر پێکانەکەی ئانسۆ فاتی


 

 هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنا, ئانسۆ فاتی لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو پێکانەکەش لەژێر چاودێری دکتۆر رامۆن کۆجاتدا دەستنیشانکرا کە بە ناچاری دوو نەشتەرگەری بۆ کرا لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە. بەهۆی روودانی ئاوسان  لە ئەژنۆی فاتی دووچاری ئازارێكی زۆرە بەهۆى یپچڕانێك لە بەستەری ئەژنۆ كە ئەمەش وایكردووە یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بەدوای پزیشکێکی دیکەشدا بگەڕێ بۆ ئەوەی نەشتەرگەری  بۆ جاری سێیەم بۆ بکرێت.

فاتی لەسەر رێنمایی پزیشکێکی بەناوبانگی ئیسپانی، بە یاوەری چەند ئەندامێکی خزمەتگوزاریی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا، چووەتە شاری لیۆنی فەرەنسی بۆ ئەوەی سەردانی پزیشکێکی پسپۆر لە بواری ئەژنۆ بکات. 

هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا دوای راوێژکردنی پزیشکەکەی فەرەنسا، بۆ ماوەی 15 رۆژ  راهێنانی چڕ  دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت ئەژنۆی چۆنە و کاریگەرییەکانی راهێنانەکان چۆن دەبن، ئەگەر ئەژنۆی فاتی جێگیر بێت و هیچ نیشانەیەکی هەوکردنی .تێدا دەرنەکەوت، هیچ نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ ناکرێت و ئەگەری ئەوە دێتە ئاراوە یاریزانەکە بەر لە کۆتایی هاتنی وەرز دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color