گرنگ

هەرچەندە حکومەتی عێراق داوای گەڕانەوەی نەکردون، بەڵام ئەمرۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا


 

بوارنیوز: سلێمانی، بەغدا
ئێوارەی ئەمرۆ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا. سەرچاوەیەک لەشاندی حکومەتی هەرێم بەبوار نیوزی ڕایگەیاند "بەدیالۆگی جیاوازەو دەگەرێنەوە بەغدا، ڕێکەوتوین لەسەر ئەوەی تەواوی داواکاریەکانی حکومەتی عێراق و هەروەها ئەو پابەندیانە بەپێ یاسایی بودجە لەسەر حکومەتی هەرێمە جێبەجێ بکەین، ئەمەش بەڕوونی دەدەن بەحکومەتی عێراق".
لەلایەکی دیکە ئەندامێکی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاماژە بەوە دەکات ئەوان لەسەر داوای حکومەتی عێراقی بریاری گەڕانەوەیان نەداوە بۆ بەغدا، بەڵکو ئەوان خۆیان دەچن بۆ بەغدا".
ئەو ئەندامەی شاندی حکومەتی هەرێم بەپێکەنینەوە بەبوار نیوزی گوت "ئێمە دەڕۆین شەڕ بەحکومەتی عێراقی دەفرۆشین، بۆ ئەوەی پشکی هەرێم بنێرن".
سەرچاوەکـە وتیشی ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمە جێبەجێی دەکات و پێویستە بەغداش جددیانە مامەڵە بکات لەم دیدارانەی چەند ڕۆژی داهاتو بەڕونی پێمان بڵێت شایستەکانی هەرێم چەند دەبن و بە چ میکانیزمێک ڕادەستی هەرێم دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەکێک لە ئەندامانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەبوار نیوز دراون ئەوە خراوەتەڕو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و هاوکات شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دەڕۆینەوە بەغدا بۆ دەستپێکردنەوە بەگفتوگۆکانمان بۆ ناردنی پشکی هەرێم لەبودجەی گشتی عێراق و یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color