گرنگ

فەوزی هەریری و ئامانج ڕەحیم و نوێنەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کازمی دەبن بۆ سەردانی ئەمریکا


 

فەوزی هەریری و ئامانج ڕەحیم و نوێنەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ کازمی دەبن بۆ سەردانی ئەمریکا

بوار نیوز، تایبەت
شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و ئەندامێکی ئەو شاندە لەدیداری جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئامادەدەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندنێکی کۆشکی سپی "رۆژی ۲٦ ئەم مانگە جۆبایدن لەکۆشکی سپی پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و لەدیدارێکدا باس لەپرسە ستراتیجییە هاوبەشەکان دەکەن”.

سەرچاوەیەکی تایبەت کە لەنزیکەوە ئاگاداری ئەم دیدارەیە، بە بوار نیوز وت "شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی فەوزی حەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سێ کەسی دیکە لەگەڵ کازمی سەردانی واشنتۆن دەکەن".
وتیشی:"لەکاتی دیداری مستەفا کازمی لەگەل جۆ بایدن، فەوزی حەریری ئامادە دەبێت".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕو:"شاندی هەرێم جگە لە دیداری بایدن چەندین کەسی دیکەی گرنگی حکومەتی بایدن و ئەمریکا دەبینین".
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، وەفدی هەرێم لەو شاندەی حکومەتی عێراقی پێکدێت لەفەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و لیوا ڕوکن هەژار نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە. لەگەڵ بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێم.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color