کێشەی یاسایی بۆ حیزبەکەی لاهور شێخ جەنگی دروست دەکرێت و ئەگەری ئەوە هەیە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە مۆڵەتی حیزبی بەرەی گەل ڕەتبکرێتەوە.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، به‌هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووانى كۆنگره‌ى دامه‌زراندنى حزبى "به‌ره‌ى گه‌ل" كه زیاتر له هه‌زار كه‌سه. ئه‌گه‌رى هه‌یه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌نجامى كۆنگره‌کە په‌سه‌ند نه‌كات.
رۆژى 13ى 3ى 2024، به ئاماده‌بوونى زیاتر له 130 ئه‌ندامى حزبى به‌ره‌ى گه‌لى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیى له هه‌ولێر كۆنگره‌ى دامه‌زراندنى خۆى ئه‌نجامداو سه‌رۆك و 13 كه‌س وه‌ك سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێردران.
بوار زانیویه‌تى، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان كشانه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگییه له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كه‌ى په‌سه‌ند نه‌كات.