گرنگ

شاخه‌وان عبدوڵا: تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌ ده‌وه‌ستین، دواتر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر به‌غدا كراوه‌یه


 


#بوار
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش باسمان لەوە کرد ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێكکارانەی پیویستە لەسەرمان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوێنەرانی خەلکی کوردستان کراوەیە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان
لەرۆژی شەمە بەرواری ٢٠٢٣/٩/٩ لەیەکەم رۆژی دەست پێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەل خوشک و برایانم لەفراکسیونە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ بریارماندا کۆمەلیک هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابین کردنی موچەی خەلکی کوردستان و دانانی سنوریک بۆ برسی کردنی خەلک ، بۆیە هەنگاوی یەکەم کیشەکەمان رۆژی شەمە بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بو کۆمەلیک بریاردرا ، هەروەها هەمان رۆژ ئێوارەکەی و لە کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت لەگەل بەریز کاک دکتۆر فواد حسین و بەروونی داوامان کرد دەبیت سنوریک بۆ نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەریم دابنریت بەتایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەریم سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێ بەجێ کردوە، بریاردرا رێگە چارەیەک بدۆزریتەوە، بەلام دوێنێ لەگەل زۆریک لەهیزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئیمە وەکو نوێنەرانی کورد تاکۆتایی ئەم هەفتە رادەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی موچەی فەرمانبەران، لەدوای ئەوە هەموو ئەو رێکارانەی پیویستە لەسەرمان دەیگرینە بەرو سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوینەرانی خەلکی کوردستان کراوەیە.
جیا لەبابەتی بودجە بۆ بابەتی کەرکوک و کۆتای هاتنی عەسکەرتاریەتی شارەکەو ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەو تەواوکردن لیکۆلینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کێشەی جوتیاران زنجیرەیەک کۆبونەوە ئەنجامدرا، دواینیان کۆبونەوەی دوینی شەو بو کۆمەلیک بریاری گرنگ لەبارەیه‌وه‌ درا .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color