گرنگ

وردەكاری دەستپێکردنەوەی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری


 
وردەكاری دەستپێکردنەوەی دابەشكردنی بەنزینی 690 دیناری
ماوەی چەند ڕۆژێكە دەست بە دابەشكردنی ئەو بەنزینە 690 دینارییە كراوەتەوە، كە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
حكومەتی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر، دهۆك، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان ناردووە و دەست بە دابەشكردنی كراوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر ڕایگەیاندووە، ماوەی چەند رۆژێكیشە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەنزینی 690 دیناری بۆ هەولێر دەنێردرێت و دەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس.
قایمقامی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، كە رۆژانە پێنج تانكەر بەنزینی 690 دیناری عێراق دەگاتە هەولێر كە 180 هەزار لیترە و دەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس.
لە پشكی پارێزگای هەولێر رۆژانە تانكەرێك بەنزیكی 690 دیناری عێراق، كە 36 هەزار لیتری تێدایە رەوانەی سۆران دەكرێت.
لەبارەی پشكی پارێزگاكانەوە بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بۆ هەریەكە لە ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە یەك تڕێلەیە واتە 36 هەزار لیتر، بەشی پارێزگای سلێمانیش سێ‌ تڕێلەیە واتە 108 هەزار لیتر.
دەشڵێت، ئەو بەنزینە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت.
سەبارت بە نرخی بەنزینی بازرگانی بەهمەن قادر وتی، تا ئێستا نرخی هەر سێ‌ جۆرەكەی بەنزین وەك خۆیەتی و گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.
ناردنی بەنزینی 690 دیناری لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان ماوەیەك بەردەوام بوو، بەڵام دواتر و بۆ ماوەی ساڵێك ڕاگیرا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color