گرنگ

ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا چەندە؟


 
ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهاندا چەندە؟
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە نزیکەی 5 ملیار کەس، کە زیاتر لە 60٪ی دانیشتوانی جیهانن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێن، چوار ئەپیش دڵخوازترینی بەکارهێنەرانن.
 
بەپێی ئەو هەژمارانەی کە لەلایەن کۆمپانیای ڕاوێژکاری دیجیتاڵی Kepius لە دوایین ڕاپۆرتی چارەگی ساڵدا ئەنجام دراوە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 3.7٪ زیادیکردووە.
 
ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێستادا 5.19 ملیار کەس زیاترە، کە 64.5٪ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنێت.
 
جیاوازییەکی گەورە لە نێوان هەرێمەکانی جیهاندا هەیە ، لە هەر 11 کەسێک تەنها یەک کەس لە ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەفریقا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن.
 
لە هیندستان، کە ئەمساڵ بە فەرمی بوو بە گەورەترین وڵاتی جیهان، ڕێژەکە لە هەر سێ کەسێکدا یەک کەس دەگرێتەوە.
 
هەروەها توێژینەوەکە دەریخستووە کە ژمارەی ئەو کاتانەی بەکارهێنەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەسەری دەبەن بە تێکڕایی دوو خولەک زیادیکردووە، کە دەبێتە دوو کاتژمێر و 26 خولەک لە ڕۆژێکدا.
 
هەروەها جیاوازی گەورە لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە بۆنموونە، بەڕازیلییەکان ڕۆژانە ۳ کاتژمێر و ٤۹ خولەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەسەر دەبەن، لە کاتێکدا ژاپۆنییەکان کەمتر لە کاتژمێرێک بەسەر دەبەن هەر بەکارهێنەرێک بە تێکڕا ۷ هەژماری هەیە واتا ۷ تۆڕی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنێت.
 
چوار لە دڵخوازترین ئەپەکانی جیهان لەلایەن تۆڕی مێتا خاوەندارێتی دەکرێن WhatsApp، Instagram، Facebook ، Messenger
چین ماڵی سێ لە بەناوبانگترین ئەپەکانی جیهانە: (WeChat،TikTok Doyin)..
 
هەروەها تویتەر و تەلەگرامیش لەنێو لیستی بەناوبانگترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهانن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color